یەكشەممە, 12 أغس 2018 – 13:55 ڕۆژنیوز – كه‌لار
نیوە‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر ڕێگای سه‌رە‌كی نێوان شارۆچكه‌ی كه‌لار – سلێمانی، ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و سێ كه‌س بوونه قوربانی .
ڕووداوە‌كه له نزیك شارە‌دێی باوە‌نوری سه‌ر به شارۆچكه‌ی كه‌لاری ناوە‌ندی ئیدارە‌ی گه‌رمیان بووە و تێدا دوو ئۆتۆمبیل له جۆری تۆیوتا لاندگرۆز و تۆیۆتا دە‌بڵ پێكیانداداوە.
له ئه‌نجامی پێكدادانی هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە، دووانیان شۆفێر و سه‌رنشینی تۆیۆتا لاندگرۆزەكه‌ن و ئه‌وی دیكه‌یان شۆفێری تۆیۆتا دە‌بڵەكه‌یه.
كارزان مه‌جید، به‌ڕێوە‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان، بۆ ڕۆژنیوز وتی: ڕووداوە‌كه به هۆی تیژڕە‌وییه‌وە ڕوویداوە و هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه‌ش زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووە.
س.ح-هـ