له‌ ١٤ گوندی به‌دلیس هاتووچۆ قه‌ده‌غه‌ كرا

به‌ بڕیاری دەوڵەتی تورک له‌ ١٤ گوندی سه‌ر به‌ شاری به‌دلیسی باكووری كوردستان هاتووچۆ قه‌ده‌غه‌ كرا.


لە ڕاگەیەنراوێکدا پارێزگا‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له‌ به‌دلیس ڕایگه‌یاند، له‌ ١٤ گوندی سه‌ر به‌ شاری به‌دلیس له‌ ئه‌مڕۆوه‌ تا ٢٠ی ئایار هاتووچۆ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

به‌ گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی بڕیاره‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ بریتین له گوندەكانی‌ (ساریكۆناك، ئاباجلار، هارمانیه‌ری، ئه‌سه‌نبورون، گولوجه‌، ئاشاغچۆبانسویو، چۆبانسویو، ئاكگون، كوتلو، كنالی، ئوچانكوش، دكمه‌، ئاشاغدكمه‌ و یوكاردكمه)‌.

ک.س