لیژنەیەک بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی پێکهێندرا

ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی لەیەکەم کۆبوونەوەیەکدا لیژنەیەکی ٢٠ کەسیی بۆ هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ پێکهێنا.


ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتیی گشتیی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەکە کۆتایی هات.

مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئەندامی ئەنجومەن وەک بەتەمەنترین ئەندام سەرپەرشتیی کۆبوونەوەکەی کرد.

ئەنجومەنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو، کە بریتین لە:

١- دانانی لیژنه‌یه‌ك بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ، به‌پێی بڕیار و راسپارده‌كانی  ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی.

٢- بڕیاردرا ته‌واوی دامه‌زراوه‌ و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌رده‌وام بن له‌ كاری ئاسایی رۆژانه‌ی خۆیان تا ئه‌وكاته‌ی په‌یكه‌ری تازه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌وه‌ رێك ده‌خرێته‌وه‌.

٣- بڕیاردرا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌كراوه‌یی بهێڵدرێته‌وه‌ تا په‌سند كردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ .

بەپێی میدیای فەرمیی یەکێتی، لیژنەیەکە لە ٢٠ ئەندامی ئەنجومەن پێکهاتووە و بە دەنگدان هەڵیانبژاردوون بۆئەوەی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی هەمواربکەنەوە.

لیژنه‌كه‌ ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا په‌یڕه‌وەکە هه‌موار بكاته‌وه‌ و دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی دا بخرێته‌ڕوو بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.

ش.ف