لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانیلە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، کارەکانی خۆی چالاکتردەکاتەوە و دوا مۆڵەت بۆ بنەبڕکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکداری و لاساری یاسایی دیاری دەکات.
لیژنەکە ئاماژەی بەوەردووە “مۆڵەتەکە لە سەعات دەی ئەمشەوەوە (10/11/2021) دەستپێدەکات و تا سەعات ھەشتی بەیانی (11/11) دەخایەنێت کە تێیدا ھەرچی دیاردەی چەکداری، لە چەکی بێ مۆڵەت و جولەی چەك و تەقەمەنی لەدەرەوەی یاسا ھەیە، کۆنترۆڵ دەکرێن و دەستیان بەسەردا دەگیرێت، ڕاکردوان و تۆمەتباران بە کەیسی جۆراوجۆری یاسایی دەستگیر دەکرێن و ڕادەستی دادگاکان دەکرێن”.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە “ھێزە ھاوبەشە ئەمنییەکانی حکومەت لەو وادەیەوە ڕادەسپێردرێن ھەموو دیاردەیەکی نامۆ و ناشارستانی، کە ھەڕەشەن بۆ سەر ئاسایش و ژیان و گوزەرانی ئاسایی ھاوڵاتیان، بنەبڕ بکەن”.
ها-غ