لیژنەی بینینی مانگ: بەیانی تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە

وەزارەتی ئەو قاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە سبەی ڕۆژی شەممە ٢٣/٥/٢٠٢٠ تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی یەکشەممە ٢٤/٥/٢٠٢٠ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.


کەمێک پێش ئێستا، لیژنەی بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیان لە شاری هەولێر ئەنجامدا.

شێخ ئیبراهیم بەرزنجی، سەرۆکی لیژنەی بینی مانگ لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەکەدا ڕایگەیاند: ئەمرۆ هەینی ٢٢/٥ لیژنەی بنینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی کۆبووەوە و بە پشت بەستن بە بەڵگەکانی بینینی مانگ و ئەندامانی چاودێریی مانگ لەسەر ئاستی کوردستان، بەهۆی نەبوونی بەڵگەی بینینی مانگ، بڕیارماندا، کە سبەی شەمە تەواوکەری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی یەکشەمەش یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

د.ع