لیژنەی پەروەدە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوو بژاردە لەبەردەم وەزارەتی پەروەدەدا هەیە بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، ئەوانیش داخستنی پرۆسەی خوێندن بەیەکجاری، یان خوێندنی ئەلیکترۆنی.
ئەمڕۆ لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ وەزیری پەروەردە و نوێنەری یەکێتی مامۆستایان سەبارەت بە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا عەبدولسەلام دۆڵەمەری ڕایگەیاند: لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان و یەکێتی مامۆستایان و وەزارەتی پەروەردەش هاوڕان لەسەر ئەوەی کە خوێندنی ئەلیکترۆنی بە دیلی هیچ پرۆسەیەکی تر نیە و کارێکی باش نیە، وتیشی: ڕێژەی تووش بوون بە کۆرۆنا لەهەڵکشاندایە و لەئێستادا بەهیچ شێوەیەک ناوەندەکانی خوێندن ناکرێنەوە.
سەرۆکی لیژنەی پەروەردە وتیشی: تەنیا دوو بژاردە لەبەردەم وەزارەتی پەروەردەدا هەیە بۆ پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ، یان داخستنی تەواوەتی یان بەردەوامی خوێندنی ئەلیکترۆنی، ئەم دوو بژاردەیەش دەدرێتە لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا.
ک.س