لە ژێر ناونیشانی بیری سیاسی لە باشوری كوردستان لە گفتوگۆیەكی كراوە بۆ لێکۆڵەرێکی پەیمانگای لێكۆڵینەوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست –گیگا لە چۆمان ڕێکخرا و ڕایگەیاند، حیزبەكانی باشور كەمتر بیر لە پرۆسە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان دەکەنەوە.
لە هۆڵی ناوەندی كەلتوری چۆمان، گفتوگۆیەکی کراوە بۆ داستان جاسم، لێكۆڵەر لە پەیمانگای لێكۆڵینەوەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست -گیگا ڕێکخرا و سەرەتای گفتوگۆکە داستان باسی لەوەکرد، حیزبەكانی باشور كەمتر كەلتوری سیاسییان وایە بیر لە پرۆسە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان بكەنەوە، وابكەن تاكی كورد جۆشبدەن و پەرەی پێبدەن لە پرسە نەتەوەیەكان، بەتایبەت لە وڵاتانی دەرەوە.
لە دانیشتنەكەدا ژمارەك لە توێژی جیاجیایی سنورەكە بەشداربوون، ئەو لێکۆڵەرە ڕوونیکردەوە، لەناوخۆی كوردستان بەبەردەوامی وڵات دادەتەپێنن، بەڵام بۆ دەرەوەی وڵاتان وێنەیەكی جوان نیشان دەدەن کە لە بنەڕەت وانییە.
لە بەشێكی تری گفتوگۆكەیدا داستان ئاماژەی بەوەكرد، سیستەمی سیاسی لە هەرێمی كوردستان وایكردووە كە میللـەت بەرەو پوكانەوە ببات و بێ كاریگەری بكات، بەتایبەت لە لایەنی خۆبەرێوەبەری و خۆ ژیانی، چونكە سەدان كەس هەیە توانای پەرەپێدانی ئابوری هەیە لە لایەنی كشتوكاڵی و پیشەسازی، بەڵام رێگری لێ دەكرێـت وایلێدەكەن پشت بە بەروبوم و كەلوپەلی توركی و ئێران ببەستن.
ئەو هەریمی کوردستانی بەراورد کرد بە رۆژئاوای كوردستان، ئاماژەی بەوەکرد، لە باشوری كوردستان حكومەت بیری سیاسی و كەلتوری سیاسی بەشێوەیەكی ڕێكخراو و گونجاو ئیشی بۆ ناكرێت، بەڵام لە ڕۆژئاوای كوردستان لەگەڵ ئەوەی كە ناوچەیەكی تازە ئازادكراوە، بەڵام توانیویانە بەشێوەیەك سیاسەت و بیری سیاسی بكەنە بەرنامە بۆ بەڕێوەبردنێكی تەندروست و ناساندنی زیاتری كوردستان بە وڵاتان.
ها-غ