لەبارەی چالاکی گەریلاکانیان، هەپەگە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

گەریلاکانی هەپەگەو یەژاستار لەچەلێ چالاکیان ئەنجام دا.


ناوەندی ڕاگەیاندن وچاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە دەربارەی چالاکی گەریلاکانی هەپەگەو یەژاستار، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە بەمشێوەیەیە:

'' لەچوارچیوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگێڕ و شەهید ڕۆنیا، هێزەکانی ئێمە لە ١١-٨ کاتژمێر ٢ لەناوچەی چەلێ-ی سەربەجۆلەمێرگ چالاکیەکیان لەسەر گردی کوردینە لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجام دا، تیایدا گورزی توند لەبارەگاکانی تورک درا، هەژماری کوژراو برینداری دوژمن نەزانراوە.

گەریلاکانی یەژاستار لە ١٠ی ئەم مانگە کاتژمێر ١٠ لەناوچەی چەلێ-ی سەربەجولەمێرگ لەگردی ستونە چالاکیەکیان بە چەکی قەناس لەدژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجام دا، لەم چالاکیەشدا هەژماری کوژراو بریندار نەزانراوە.

هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک

فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی پارستنی مەدیا-یان بۆردوومان کرد.

فڕۆکەشەڕکەرەکان لەشەوی ٩ی ئاب دەوروبەری گوندی یەکمالێ-ی هەرێمی گارە، خانتورێ-ی هەرێمی هەفتانین-یان بۆردوومان کرد.

لە١٠ی ئابیشدا، فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورک کاتژمێر ٣ ناوچەکانی کونشکا، ساجاو جیلۆی بچووک سەربەهەرێمی زاپ-یان بۆردوومان کرد.

ک.س