پێنجشەممە, 5 يول 2018 – 10:01 ڕۆژنیوز – خانەقین
شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠١:٠٠ بۆمبێکی چێندراو لەبەردەم ماڵی خالد تەها، دادوەری دادگای شارۆچکەی خانەقین لە گەڕەکی ڕزگاریی لە شارۆچکەی خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە تەقییەوە.
تەقینەوەکە زیانی گیانیی لێنەکەوتەوە، باڵام زیانی بە ئۆتۆمبێل و ماڵی دادوەرەکە گەیاندووە.
لە ماوەی ٤٨کاتژمێری ڕابردوودا دوو تەقینەوە لە ناوەندی شارۆچکەی خانەقین لە پارێزگای دیالە ڕوویانداوە.
ش.ف