هەینی, 6 أبر 2018 – 17:53
ڕۆژنیوز – محەمەد و عەلی
دوای پێشکەشکردنی چەندین وتاری و بەرهەمی هونەریی، ئاهەنگی پیرۆزکردنی ٤ی نیسان لە شارۆچکە ڕانیە بە هەڵپەڕکێ شادی دەربڕین کۆتاییهات.
دوانیوهڕۆی ئهمڕۆ له بانوهقهل-ی سهر به ئیدارهی ڕاپهڕین، به دهستپێشخهری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک و به بهشداری جهماوهرێکی زۆر، ئاههنگی پیرۆزکردنی ٦٩-یەمین ساڵیادی لهدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە دهستیپێکرد و کەمێک پێش ئێستا کۆتاییهات.
لە ئاهەنگەکەدا وتاری هەریەکە لە ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و بنەماڵەی شەهیدان پێشکەشکرا، تیایاندا وێڕای داواکردنی ئازادیی بۆ ئۆجەلان، جەختکرایەوە، کە دەبێت هەموولایەک هەوڵ و تێکۆشانیان بۆ ئازادیی ئۆجەلان و بەستنی کۆنگرەی نەتەوەی و یەکدەنگیی و یەک هەڵوێستیی گەلی کوردبێت.
لە بەشێکی دیکەی ئاهەنگەکەدا، هەریەکە لە کۆما شەهید سەحەد و هونەرمەند ڕۆژبین چەند گۆرانی و پارچە میوزیکێکیان پێشکەشکرد، هەرەوەها عەدل عەزیز، شاعیر و پەرلەمانتار، پارچە شعرێکی بۆ لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان و عەفرین خوێندەوە.
ئاهەنگە، بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ و شادی دەربڕین کۆتاییهات.
جێگای ئاماژەپێکردنە، ڕۆژی ٤ی نیسان، ٦٩ ساڵ تێپەڕبوو بەسەر لەدایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، بەو بۆنەیەشەوە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە هەرچوار پارچەی کوردستان دەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو.
ب.ل