لەسنوری شاری شنۆ کۆڵبەرێک کوژرا

شەوی رابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران لەسنوری شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک کوژرا.


شەوی ڕابردوو هێزە ئەمنییەکانی ئێران لەسنوورەکانی گوندی کانی ڕەش-ی سەربە شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەقەیان لەکۆڵبەران و کاسبکاران کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێک کوژرا.

بەپێی زانیاری سەرچاوە هەرێمییەکان ئەو کۆڵبەرەی گیانی لەدەستداوە ناوی (سەعدی حەسەن پوور) و تەمەنی ٤٤ساڵ بووە.

ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگەش کۆڵبەرێکی خەڵکی نۆدشە بەناوی (مێهدی مونفەردی) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستڕێژی گوللـەی لێکرا و بریندار کرا، هەفتەی ڕابردووش کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی ماکۆ بەناوی (ڕەسوڵ چیلان) لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللـەو بەسەختی بریندار کرا.

بەپێی ئامارەکان لەماوەی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا ٤ کۆڵبەر لەسنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون و ٨ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون.

ک.س