لەسەر داوای دەوڵەتی تورک پارتی دەیەوێت جموجۆڵەکانی گەریلا سنووردار بکات

پارتی لەم ساڵانەی دوایدا لەسەر داوای دەوڵەتی تورک کار بۆ ئەوە دەکات، کە ناوچەکانی جموجوڵی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا سنووردار بکات، لە ئێستاشدا دەیەوێت بە پێشمەرگەکانییەوە بچێتە شوێنێک لە قەندیل، کە شوێنی یەکێتییە، تاکە مانای ئەو هەوڵەش گەمارۆدانی گەریلایە، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تا (گوشارەکانی) ناوچەکە بۆ کردنەوەی دەرگا بەڕووی شەڕدا.


لەم دواییانەدا پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) دەیەوێت بە پێشمەرگەکانییەوە بچێتە شوێنێک لە قەندیل، کە لە مێژە بە شوێنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) دەناسرێت، ئەوە خۆی لە خۆیدا دۆخێکی نوێ دێنێتە پێشەوە، تاکە مانای ئەو هەوڵە بۆ جێگیرکردنی پێشمەرگە لەو شوێنەدا ئەوەیە، کە گەریلا گەمارۆ بدات و ئەوەش گوشار و تای ناوچەکە بەرزدەکاتەوە و تەنانەت دەبێتە هۆی کردنەوەی دەرگا بەڕووی شەڕدا.

پارتی لەم ساڵانەی دوایدا لەسەر داوای دەوڵەتی تورک کار بۆ ئەوە دەکات، کە ناوچەکانی جموجوڵی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا سنووردار بکات، دوای هەنگاوەکانی پارتی هێرش و هەوڵە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیش ڕوودەدەن، دوای ئەوەی پارتی لە ساڵی ٢٠١٨دا پێشمەرگەکانی لە دەورووبەری خواکورک، خنێرە و لۆلان جێگیرکرد، دەوڵەتی تورک لەو ناوچانەدا دەستی بە هێرش و ئۆپەراسیۆنی داگیرکەری کرد، لەبەر ئەو هۆکارانەش هەنگاوەکانی هاوشێوەی پەدەکە جێگای شک و گومانن، لەم دواییانە پارتی دیموکراتتی کوردستان (پەدەکە) دەیەوێت بە پێشمەرگەکانییەوە بچێتە شوێنێک لە قەندیل، کە لە مێژە بە شوێنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (یەنەکە) دەناسرێت، ئەوە خۆی لە خۆیدا دۆخێکی نوێ دێنێتە پێشەوە، تاکە مانای ئەو هەوڵە بۆ جێگیرکردنی پێشمەرگە لەو شوێنەدا ئەوەیە، کە گەریلا گەمارۆ بدات و ئەوەش گوشار و تای ناوچەکە بەرزدەکاتەوە و تەنانەت دەبێتە هۆی کردنەوەی دەرگا بەڕووی شەڕ و بەربەرێتدا. بەڕاستی مرۆڤ لەوە تێناگات پەدەکە بۆ ئەو کارانە دەکات، تەنانەت بۆ ئەوەی ئەو کارانەی خۆی ڕەوا نیشان بدات هەوڵ دەدات یەنەکەش بکاتە هاوبەشی خۆی، ئەو ٢ هەوڵە پێکەوە ئەو پرسیارە دێنێتە پێشەوە، باشە پەدەکە دەیەوێت چی بکات؟ چونکە گەمارۆدانی ناوچەکانی گەریلا تەنها ئارەزوو و خواستی دەوڵەتی تورکە، شارەزایانی ئەو ناوچانە، کە پەدەکە هەوڵ دەدات پێشمەرگەیان تیادا جێگیر بکات، ئاماژە بەوە دەکەن، کە هۆکاری ئەو هەوڵەی پەدەکە بۆ پشتیوانیکردنە لە دەوڵەتی تورک، کە دەیەوێت گەریلا پاکتاو بکات، چونکە پەدەکە هیچ هۆکارێکی نییە بۆ ئەوەی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا جێگیر بکات، بۆیە تاکە هۆکاری جێگیرکردنی پێشمەرگەکانی پەدەکە لەو ناوچانەدا بۆ ئەوەیە پشتیوانی لە دەوڵەتی تورک بکەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی نزیک لە هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)ەوە دەستمان کەتوون، ئەو دۆخە بە جدی دەرەنجامی خراپ بە دوای خۆیدا دەهێنێت و بۆ ئەوەی دۆخەکە تێپەڕێت هەندێک دانوستان لە ئارادایە، هەپەگە بۆ ئەوەی ڕێگە لەو دۆخە بگرێت، کە گوشار و تای ناوچەکە بەرز نەبێتەوە و نەبێتە هۆی شەڕ، دەیەوێت دۆخی پێشووتر و پێگەی ناوچەکە وەک خۆی بمێنێتەوە، یانی دەیەوێت پێشمەرگە بکشێتەوە.

مرۆڤ کاتێک سەیری دەوڵەتی تورک و ئەو هێزانە دەکات، کە دەیانەوێت دەستکەوتەکانی کورد لە ناو ببن و بە بەرچاوگرتنی تای بەرزی نێوان کوردان، ئەو جموجوڵە تەنها خزمەت بە دوژمنانی کورد دەکات، ئەوەش لە کاتێکدایە کە بەهۆی بەردەوامیی شەڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێکدادان و ناکۆکییەکان، کورد دەبێت بە ناچار یەکگرتوو بێت. ئەگەریش یەکێتی و یەکگرتووویش روونەدات، ئەوا دەبێت دۆخێکیش لە ناو کورداندا ڕوو نەدات، کە ببێتە هۆی شەڕ و پێکدادان، ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕی جیهانیی سێیەم بەڕێوەدەچێت، لە ئەنجامی ئەو شەڕەشدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوسەنگی و پێگەی نوێ دروست دەبێت، لەسەر ئەو بنەمایەش نابێت کوردیش وەک کاتی شەڕی جیهانیی یەکەم پارچە پارچە بن، هەر گیز نابێت لە رووی دیپلۆماسی و پاراستنەوە خاوەنداری لەیەکتر نەکەن و یەکتریش نەخەنە دۆخی قورس و دژوارەوە، کورد پێویستی بەوە هەیە، بەڵام نزیکایەتیی پەدەکە لە شەنگال، مەخموو و ئینجا هەوڵەکانی بۆ گەمارۆدانی قەندیل بە هیچ شێوەیەک لە چوارچێوەی ئەو رۆح و هەڵوێستەدا نییە کە داوا دەکرێت و چاوەڕوانیی لەسەرە.

لە پێش هەموانەوە دەوڵەتی تورک و ئەو هێزانەی نایانەوێت کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ببێتە خاوەن ژیانێکی ئازاد و دیمموکراتی دەیانەوێت کورد پارچەکراو و لە یەک دابڕاو بن، تەنانەت ئامانجیان ئەوەیە، کە کورد شەڕی یەکتر بکات تاوەکو لەو ڕێگەیەوە کورد لاواز ببێت، ئەگەر کورد بەو شێوەیە بن، ئەوانیش دەتوانن سیاسەتی باڵادەستیی قڕکەرانە لە دژی کورد بە ئاسانی بەڕێوەببەن، لەبەر ئەوانەش هێزە سیاسییەکانی کورد بۆچوون و رامانی سیاسییان هەر چییەک بێت گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە نەکەونە ناو داوی لەو شێوەیەوە، لەسەر ئەو بنەمایەش پێویستە پەدەکە لە رێگەی جێگیرکردنی پێشمەرگەکانییەوە لە ناوچەی کارۆخ  لە قەندیل، ناوچەکانی گەریلا سنووردار نەکات و دڵی دەوڵەتی تورک خۆش نەکات، ئەوە تەنها داوای ئێمە نییە، بەڵکو ئەوە داوای گەلی باشووری کوردستان و هەموو گەلی کوردستانیشە.

ئەو ناوچەیە (کارۆخ) دەکەوێتە لای یەنەکە، لەبەر ئەوەش دەبێت یەنەکە لە دژی ئەو هەوڵانە بێدەنگ نەبێت، دەبێت یەنەکە لە ڕێگەی شەریکایەتییەوە لە ناوچەکەدا نەبێتە ئامڕازی ڕەوایدان بەو جموجوڵە، چونکە ئەگەر لەو ناوچەیەدا قەیران و شەڕ رووبدات زۆرترین زیان بەر یەنەکە دەکەوێت، گەمارۆدانی گەریلا هیچ سوودێکی بۆ یەنەکە نییە. شەریکایەتیکردن لە گەمارۆدانی لەو شێوەیەدا پێچەوانەی هەست و ڕامانی مام جەلالە، مام جەلال هەموو کات لە مانا و گرنگیی گەریلا بۆ گەلی گورد تێگەیشتبوو، ئەو خاوەنی ئەو هۆشمەندییە بوو، کە دەیوت، ئەگەر گەریلا لاواز بکرێت گەلی کورد لاواز دەبێت،  بە تایبەتی کاتێک شەڕی جیهانیی سێیەم بەردەوامیی هەیە هەر هەنگاوێک، کە بۆ لاوازکردنی گەریلا هەڵبگیرێت بۆ کورد بە مانای خۆکوژییە، نەبینینی ئەو راستییە لەلایەن پەدەکەوە ئاماژەیە بۆ ئەوە، کە پەدەکە لە هۆشمەندیی مێژوویدا لاوازە.

دەبێت پەدەکە ئەوە ببینێت و بزانێت، کە گەلی کورد چەند ببێت بە هێزیش، بەڵام دەوڵەتی تورکی دوژمنی کوردان هەر بەردەوامی بە سیاسەتی هێرشکارانەی خۆی دەدات، ئەگەر پەدەکە ئەو دۆخە نوێیەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەبینێت و لاوازکردنی گەریلا بۆ خۆی بە قازانج بزانێت، ئەوا بێگومان خۆی خستووەتە ناو تەڵە و داوێکی مێژووییەوە و لە دوایی دوایدا زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت، سیاسەتی بە پێشبینی سیاسەتێکە، کە مرۆڤ پێش ئەوەی بکەوێتە زیانەوە، دەبێت نەکەوێتە هەڵەیەکەوە کە دوایی زیانی پێبگەیەنێت، لەبەر ئەوەش جێگیرکردنی پێشمەرگە لە کارۆخ هەڵەیەکی گەورەیە، ئیدی دەبێت قەیران و شەڕی نێوان کوردان نەخرێتە ڕۆژەڤ، ئەگەر لەو شوێنەدا شەڕێک ڕووبدات ئەوا گەلی کورد پەدەکە بە بەرپرسیار دەزانن، چونکە ئەو پێشمەرگە دەبات بۆ شوێنێک کە قبوڵ ناکرێت.

سەرچاوە: یەنی ئۆزگیور پۆلیتیکا، لە ئاژانسی فوراتنیوزەوە وەرگیراوە

ک.س