پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، له‌ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای نێوان كۆیه – هه‌ولێر، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕووداوێكی پێکدادان له نێوان سێ ئۆتۆمبێل، له‌سه‌ر ڕێگای كۆیه – هه‌ولێر له نزیك ده‌ربه‌ندی گۆمه‌سپان ڕوویداوە و لە ئەنجامدا سێ سەرنشین گیانیان لەدەستداوە و حەوتی دیکەش برینداربوون، هاوکات زیانێکی ماددی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کۆیە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، سه‌رجه‌می قوربانیه‌كانی ئەو ڕووداوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر گواستراونه‌ته‌وه و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەش دەستیپێکردووە.
بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە تیژڕەوی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە کە پابەندی ڕێنماییەکان و ڕێگاوبان نەبووە.
ک.س