لەشاری دهۆک ٥ توشبووی کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە پێنج توشبووی کۆرۆنا لە شاری دهۆک تۆمارکران، کە هەموویان لەشاری بەغدا گەڕاونەتەوە.


لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای دهۆک دەستنیشانکران، هەموویان پیاون و دانیشتوی شارۆچکەی ئاکرێن، پیشەیان پاسەوانن لەسەر میلاکی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەمەنیان ٣٨ و ٣٧ و ٣٧ و ٣٦ و ٣٠ ساڵن، دوای تەواوبوونی دەوامیان لە شاری بغدا و گەڕانەوەیان و وەرگرتنی نمونەی پشکنینی تاقیگە دەرەنجام پۆزەتیف دەرچوون.

به‌گوێره‌ی دواین ئاماری ته‌ندروستی هه‌رێم، ٤٦٧ توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌، له‌نێویاندا پێنج مردن هه‌یه‌، ٣٨٥ كه‌سیش چاكبونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌.

د.ع