لەقامیشلۆ تەقینەوەیەك ڕوویدا

لە شاری قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای كوردستان تەقینەوەیەك ڕوویدا و بەهۆیەوە حەوت كەس برینداربوون.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری قامیشلۆ تەقینەوەیەك ڕوویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوەوە بووە لەبەردەم كەنیسەی (عەزرا) لە گەڕەكی (ویستایە) كە زۆرینەی دانیشتوانەكەی مەسیحین.

دوابەدوای ڕووداوەكە ئەمبولانس گەشتۆتە شوێنەكە و هێزە ئەمنییەكانیش دەوری شوێنەكەیانداوە.

هەوەها بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، تەقینەوەكە بووەتە هۆی برینداربونی حەوت كەس، سەرجەم بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی(ڕەحمە)لە قامیشلۆ كراون، زیانی مادددیش بەرناوچەی تەقینەوەكە كەوتووە.

د.ح