بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ڕایگەیاند، لەمساڵدا ٥١٠ ڕووداوی جۆراوجۆر لە سنووری شارۆچکەی سۆران تۆماركراون و ٥ هاوڵاتیش لە ئاودا خنكاون.
ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئاماری كۆی گشتی ڕووداوەكانی ساڵی ٢٠٢٠ی خستەڕوو.
لە کۆنگرەکەدا بەیار محێدین، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران، ئاشکرایکرد لە ماوەی ئەمساڵدا، ٥١٠ ڕووداوی جۆراوجۆر تۆماركراون، هاوكات پێنج هاوڵاتی خنكاون، لە ڕووبارەكاندا و شەش ڕووداوی لافاویش تۆماركراون.
ڕاشیگەیاند بەهۆی هەڵدیرانەوە ٤ هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها بەهۆی ئاگرەوە ٦١ ماڵ سووتاون و ١٩ ئۆتۆمبێلیش بە هۆكاری جیاواز سووتاون، هەروەها ٣٠٢ ڕووداوی ئاگركەوتنەوە لە پوش و پاوان و چەند ڕووداوێکی دیکەی جۆراوجۆر تۆماركراون.
ک.س