بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی هەرێم ڕایگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە ڕێگەنادرێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ هاوردەی هەرێمی كوردستان بكرێت، دەشڵێت: ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەر لە مانگی ئەیلول-ى ئەمساڵ هاوردەكراون، تابلۆیان پێدەدرێت.
عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم بە ماڵپەڕى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ڕاگەیاندووە:”بەپێى ڕێنماییەکان لە ڕۆژى ١ى مانگی ١٠ی ئەمساڵەوە ڕێگەنادرێت ئۆتۆمبێلی مۆدێل ٢٠٢٠ هاوردەی هەرێمی كوردستان بکرێت و تەنها ئۆتۆمبێلی مۆدێلەكانی ٢٠٢١-٢٠٢٢-٢٠٢٣ هاوردە دەكرێن”.
بەڕێوەبەری گشتیی هاتووچۆی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەر لە مانگی ئەیلولى ئەمساڵ هێنراونەتە هەرێمی كوردستان تابلۆیان پێدەدرێت و هیچ گرفتێكیان نییە”.
ئ.م