لەندەن، لە شەقامەکاندا گەلەکۆمەی سەر ئۆجالان شەرمەزار کرا

هاوشێوەی کوردستان و زۆرینەی وڵاتانی جیهان، لە شاری لەندەن بە خۆپیشاندانێکی جەماوەریی و بەبەشداریی کوردان و دۆستانی کورد، گەلەکۆمەی سەر ئۆجالان شەرمەزار کرا.


دوێنێ لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، 'گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە ١٥-٢-١٩٩٩دا'، بە خۆپیشاندانێک شەرمەزار کرا.

وێڕای خراپی کەشوهەوا، کوردان و دۆستانیان لە لەندەن، بە هەموو تەمەنەکانەوە و بە بێ جیاوازیی ڕەگەز، لە شەقامەکاندا بە وتنەوەی دروشم و بەرزکردنەوەی وێنەکانی ئۆجالان، گەلەکۆمەکەیان شەرمەزار کرد.

لەو خۆپیشاندانەدا داوا کرا، هەرچی زووە گۆشەگیریی سەر ئۆجالان هەڵبگیرێت.

 

س.ح