دەزگای لوتکە بڵاویکردەوە، لەماوەى هەشت ساڵدا لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ٦٦٣ هەزار و ٢٧٥ کەس کۆچیانکردووە، لەوانەش ٣١٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٢٢٥ کەس بێسەروشوێنن، دەشڵێن: کۆى گشتى ئەو کەسانەى وەک ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمى کوردستان نیشتەجێن، بریتین لە ٩٢٦ هەزار و ١٨ کەس.
ئەمڕۆ بەبۆنەى ڕۆژى جیھانی پەنابەرانەوە دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەى دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەراندا هاتووە: لە ماوەى ساڵانى ٢٠١٥ تا ٢٠٢٢ ٦٦٣ هەزار و ٢٧٥ کەس لە عێراق و هەرێمەوە کۆچیانکردووە بۆ دەرەوەى وڵات.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە: ئەو کەسانەى لەماوەى ئەو هەشت ساڵەدا بێسەروشوێن بوون ژمارەکەیان بریتیتە لە ٢٢٥ کەس,
دەزگاى لوتکە ئەوەى خستووەتەڕوو: لەماوەى ئەو هەشت ساڵەدا ٣١٦ کەس لە ڕێگاى کۆچکردنیان گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرترین حاڵەتیش لە ساڵى ٢٠١٨ دابووە، کە تێییدا ٧٨ کەس گیانیانلەدەستداوە.
بەپێیى ڕاگەیەندراوەکەى دەزگاى لوتکە ئامارى ژمارەى کۆچکردن و قوربانیان لەماوەى هەشت ساڵدا بەمشێوەیەیە:-
لە کۆتایى ڕاگەیەندراوەکەدا دەزگاى لوتکە باسی لەوەکردووە: کۆى گشتیی ئەو کەسانەى وەک ئاوارە و پەنابەر لە هەرێمى کوردستان نیشتەجێن بریتین لە ٩٢٦ هەزار و ١٨ کەس بەجۆرێک ٦٦٤ هەزار و ٢٣٧ لەوانە پەنابەرن و ٢٦١ هەزار و ٧٨١ کەس ئاوارەن.
بەپێیى ڕاگەیەندراوەکەى دەزگاى لوتکە ژمارەى ئاوارە و پەنابەران لەناوخۆى هەرێمى کوردستان بەمشێوەیەیە:-
ئ.م