هاوڵاتیانی گوندی کانی ماران لە سنووری ڕانیە دژی نەبوونی مووچە و دۆخی خراپی دارایی و خزمەتگوزاریی، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەکی سلێمانی ـ ڕانیە-یان داخستووە.
کەمێک پێش ئێستا، هاوڵاتیانی گوندی کانی ماران لە سنووری شارۆچکەی ڕانیەی ئیدارەی ڕاپەڕین خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەکی ڕانیە – سلێمانی-یان داخستووە و هۆکاری خۆپیشانداکە دۆخی خراپی ژیانی هاوڵاتیانە بەگشتی و بە تایبەت موچەخۆران، داوادەکەن حکومەت کێشە داراییەکان چارەسەر بکات و خزمەتگوزاریی بۆ ناوچەکەیان ئەنجام بدات.
د.ع