لەڕووداوێکی هاتووچۆدا ژنێک گیانی لەدەستدا

لەسنووری شارۆچکەی پێنجوێن، ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا و بەهۆیەوە ژنێکی تەمەن ٢٥ساڵ گیانی لەدەستدا.


ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای گوندی کانی سێف، لەسنووری شارۆچکەی پێنجوێن ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا.

لوقمان لەتیف، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن ڕایگەیاند: کاتژمێر٥:٠٠ ی سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی کەسێکیان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان، کە بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن ـ کانی سێف گیانی لە دەستدابوو.

وتیشی: ئەو کەسەی گیانی لەدەستدابوو، ناوی ئاشنا عبدوڵا محەمەدە و تەمەنی ۲٥ ساڵە، پاش پشکنین و کاری توێکاری پزیشکی لە نەخۆشخانەکەمان تەرمەکەی ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە.

د.ع