لەڕووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک لە سنوری چەمچەماڵ گیانی لەدەستدا.


ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارەدێی بانی مەقان، لە سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلێکێ جۆری کلیسلەر بەهۆی لە دەستدانی کۆنتڕۆڵەوە توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.

عومەر عەلی، بەڕێوبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ به ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: ئۆتۆمبێلێک لە کەرکوکەوە بە ئاڕاستەی سلێمانی هاتووە، لە بانی مەقان بەهۆی لە دەستدانی کۆنتڕۆڵەوە لە کاتی شوفێریدا دەچێتە شەقامی پێچەوانە بەو هۆیەوە دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.

ووتیشی"لە ڕووداوداوەکە تەنها شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بووەتە قوربانی.

د.ع