لەکۆی ٣٥ شاری جیهانی، دهۆک خەڵاتی شاری ئاشتی جیهانی وەرگرت

لە کۆنگرەی ڕابیتەی ئاوەدانکردنەوە کە لە وڵاتی ئەفریقیا بەڕێوەچوو، لەکۆی ٣٥ شاری جیهانی، شاری دهۆک خەڵاتی شاری ئاشتی جیهانی وەرگرت.


ئەمڕۆ کۆنگرەیەک بە سەرپەرشتی ڕابیتەی ئاوەدانکردنەوە ی ڕێکخراوی شارەوانیە حکومیەکانی هۆڵەندی لە وڵاتی ئەفریقیا بەڕێوەچوو، تێیدا خەڵاتی شاری ئاشتی جیهانی  بە شاری دهۆک بەخشرا.

ڕابیتەی ئاوەدانکردنەوەی شارەوانیە حکومیەکانی هۆڵەندا ساڵانە ئەو کۆنگرەیە دەبەستێت و خەڵاتێک لەسەر ئاستی جیهان پێشکەش بە شارێک دەکات،  شاری دهۆکیش بۆ یەکەمجارە بەشداری لەو کۆنگرەیە دەکات و توانی ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت.

 دهۆک بە شاری پێکەوەژیان دەناسرێت و لەماوەی ساڵانی ڕابردوو پێشوازی لە هەزاران پەنابەر لە سەرجەم پێکهاتەو ئایینە جیاوازەکان کردووە و بەشێوەیەکی ئاشتی و پێکەوە ژیان لەو شارە ژیان دەکەن.

ب.ش