لەگەڵ چوونی زەریف بۆ تورکیا، بارزانی و کونسوڵی ئێران کۆبوونەوە

دوای ئەوەی جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی سوریا و پاشان تورکیا-ی کرد، هاوکات نێچیرڤان بارزان و کونسوڵی ئێران لە هەولێر کۆبوونەتەوە.


دوای سەفەرەکەی بۆ سوریا، دوێنێ زەریف و ئەردۆغان لە تورکیا کۆبوونەوە، هاوکات لە شاری هەولێر مورتەزا عەبادی سەرکونسوڵی ئێران و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەتەوە.

سەرەنج ڕاکێشە، هاوکات لەگەڵ سەردانی زەریف بۆ سوریا و تورکیا، دوێنێ دوور لە چاوی کامێراکان، هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی و مورتەزا عەبادی سەرکونسولی ئێران لە هەولێر کۆبوونەوەتەوە.

هەرچەندە ڕێگە بە میدیاکان نەدراوە ڕووماڵی کۆبوونەوەکە بکەن، هاوکات میدیای فەرمی ئێران و حکومەتی هەرێم و پارتی-یش هیچ باسی ئەو کۆبوونەوەیان نەکردووە.

س.ح