لەیلا خالدی فەلەستین نامەیەکی بۆ لەیلا گوڤەن نارد

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی گەلی فەلەستین، نامەیەکی بۆ لەیلا گوڤەن-ی هاوسەرۆکی کەجەدە نارد و وتی:"ئێمە دڵنیات دەکەینەوە، کە تاریکیی زیندان بەردەوام نابێت، بە تێکۆشان و ئارامگرتن لەناودەچێت".


لەیلا خالد، ژنە تێکۆشەری ناودار و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی گەلی فەلەستین، نامەیەکی بۆ لەیلا گوڤەن پەرلەمانتاری هەدەپە و هاوسەرۆکی کەدەجە نارد لە زیندانی ئامەد، کە ماوەی ٧٠ ڕۆژە لەپێناو هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، مانی لە خورادن گرتووە.

لە نامەکەدا نووسیوێتی:

لە لەیلا خالدی فەلەستینەوە بۆ لەیلا گوڤەنی کورد

هاوڕێی بەڕێزم لەیلا گوڤەن، هەزاران سڵاوی گەرمت لێبێ لەناو زیندانی زاڵماندا.

زیندان ڕێگریی نەکرد لەوەی دەنگت بگاتە ئێمە، بۆئەوەی لەگەڵ تۆ بوەستین فشار لەسەر پەرلەمانتار بکەین و کاربکەن بۆ جێبەجێکردنی داخوازییە ڕەواکان، کە لە سەرەتادا ئازادکردنی تۆ و هەموو گیراوانی سیاسیی، لەسەرووی هەموویەوە تێکۆشەری گەورە عەبدوڵا ئۆجالانە.

بەناوی خۆم و بەناوی هەموو ژنانی فەلەستین دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی تۆ بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو شێوازەکانی پێشێلکردنی مافی تێکۆشەران.

ژنە زیندانییەکانی فەلەستین لەسەروو هەموویانەوە خالیدە جەزا پێشەنگایەتیی دژ بە دووژمانی سەهیۆنیی کرد و لەگەڵ زیندانییەکانی دیکەماندا لەسەروویاندا ئەحمەد سەعدات، ئەمینداری گشتیی بوونە قەڵغانێک لە بەرامبەر سەهیۆنیی داگیرکەر.

هاوڕێی خۆشەویست لەیلا، ئێمە دڵنیات دەکەینەوە، کە تاریکیی زیندان درێژە ناکێشێت، بە تێکۆشان و ئارامیی، ماف لەبەرامبەر زوڵم سەردەکەوێت، ئەو مانگرتنەی تۆ بەو ئازارەوە، وێنای باڵاترین شێوازی تێکۆشان دەکات، لەلایەن گەلەکەت و ئازادییخوازانی دنیاوە بەرز دەنرخێندرێت.

چاوت ماچ دەکەم

سڵاوی شۆڕشگێڕیی بۆتۆ، دەستت دەگوشم، تۆ دەبیتە نمونەیەکی زیندوو بۆ هەموو ژنانی جیهان.

بەهیوای ئازادییت

هاوڕێی تێکۆشانت لەیلا خالد

ش.ف