لەیلا گوڤەن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپە، کە ماوەی ٩٨ ڕۆژە دژی گۆشەگیرییەکانی سەر ئۆجالان مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاندووە، بەهۆی خراپی باری تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.


کەمێک لەمەوبەر، لەیلا گوڤەن، هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری جولەمێرگی هەدەپە، کە ماوەی ٩٨ ڕۆژە بەردەوامە لە ماگرتن، بەهۆی خراپی تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە لە ئامەد کرا.

بەڵام لە نەخۆشخانە لەیلا گوڤەن نەیهێشتوە چارەسەر بکرێت و بەردەوامە لە مانگرتن، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش لەیلا گوڤەن چارەسەر وەرناگرێت، ئەو دەیەوێت بە مانگرتنەی گۆشەگیریی سەر ئیمرالی بشکێنێت.

 

س.ح