لە ئامێدی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی تورکیا کەوتە خوارەوە

لە سنووری ئامێدیی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی دەوڵەتی تورک گڕی گرت و کەوتە خوارەوە.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز لە سەرچاوە خۆجێییەکانییەوە وەریگرتووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی سیخوڕیی دەوڵەتی دەوڵەتی تورک لە گوندێکی نێوان کۆمەڵگەی قەدش و شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک گڕی گرتووە و کەوتووەتە خوارەوە.

دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، فڕۆکە جەنگییەکان دەستیان بە بۆردوومانکردنی ناوچەکە کرد.

تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە، کە فڕۆکە سیخوڕییەکەی سوپای تورک کەوتووەتە خوارەوە یان خراوەتە خوارەوە.

ش.ف