لە ئامەد شەڕە

هێزەکانی سوپای تورک لە دەوروبەری شارۆچکەی لیجەی سەربە ئامەد ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، ڕاگەیەندراوە، کە ئێستا لەو ناوچەیەدا شەڕە.


سوپای تورک لە ڕۆژی ١٠ی حوزەیرانەوە لە دەوروبەری گوندی سیسەی سەربە لیجە ئۆپەراسیۆنی دەستپێکرد، ئۆپەراسیۆنە لە ئاسمان و زەمینەوە بەردەوامیی هەیە و گەریلاکانیش بەرپرچیان داونەتەوە.

ڕاگەیەندراوە، کە لە نێوان گەریلاکانی هەپەگە و سەربازە تورکەکان شەڕێک ڕوویداوەو لە هەندێک شوێنیش شەڕ بەردەوامە، بەڵام زانیارییەک لەبارەی ئەو شەڕەوە لە دەست دا نییە.

سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە هێزە ئاسمانییەکان ناوچەکە بۆردوومان دەکەن.

هێشتا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەبارەی ئەو شەڕەوە ڕاگەیەندراوی بڵاونەکردووەتەوە.

س.ح