
لە ئورفا ٤٠ کەس دەستگیرکران
پۆلیسی تورک لە شاری ئورفا هەڵیکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان و ٤٠ ئەندام و لایەنگری هەدەپەی دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە پۆلیسی دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر ماڵانی ئەندامان و لایەنگرای هەدەپە لە شاری ئورفا.
لە هێرشەکەدا ٤٠ ئەندام و لایەنگری پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە دەستگیرکران.
لە باکوری کوردستان و تورکیا دەستگیرکردنی ئەندامان و لایەگرانی هەدەپە زیادی کردووە، بەوەش دەوڵەتی تورک دەیەوێت ڕێگە لە سەرکەوتنی هەدەپە بگرێت لە هەڵبژاردی شارەوانییەکان، کە مانگی ئازاری ٢٠١٩ بەڕێوەدەچێت.
ک.ک