هەینی, 10 أبر 2020 – 13:09 ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەکان
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای لە ئێران بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکە، هەزار و ٩٧٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و بەمەش هەتا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژمارەی تووشبوان گەیشتووەتە ٦٨ هەزار و ١٩٢ کەس.
هەروەها، لەو ٢٤ کاتژمێرەدا، ١٢٢ تووشبووی دیکە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە چوار هەزار و ٢٣٢ کەس.
ژمارەی ئەو تووشبوانەش، کە چاکبوونەتەوە، گەیشتووەتە ٣٥ هەزار و ٤٦٥ کەس.
ش.ف