لە باشوری کوردستانیش کاروانی سەربازانی ئەمریکا درانە بەر بەرد

دوای بەردبارانکردنیان لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، کاروانی سەربازانی ئەمریکا لە باشوری کوردستانیش بەردباران کران.


ئەمڕۆ کاروانێکی سەربازایی سوپای تورک لەکاتی پاشەکشەکردنیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە شاری قامیشلۆ لەلایەن هاوڵاتییانەوە درانە بەر بەرد، لەکاتی گەیشتنیان بە باشوری کوردستان، هاوڵاتیانی سنووری پارێزگای هەولێر-یش هەمان هەڵوێستیان نواند.

ئەو هاوڵاتییانە کاروانەکە بەردباران دەکەن، لەبەرامبەر ئەو خیانەتەی ئەمریکا لە کوردی کرد و دژ بە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەستی لەگەڵ دەوڵەتی تورک تێکەڵ کرد.

ش.ف