تیمەکانی وەڵامدانەوەی یەپەسە، لە شارەکانى ئامەد و ئێلـهـ دوو پۆلیسى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکیان سزادا.
تیمەکانی وڵامدانەوەی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل-یەپەسە، لە ڕاگەیەندراویکدا ئەنجامی نوێترین چالاکییان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: تیمی وەڵامدانەوەی شەهید دەڤران دەڤریم، لە ڕۆژى ٢٠ ى ئەم مانگەدا لە ناوچەی سووری ئامەد، بە چەکی ئۆتۆماتیک لەدژی گروپێکى پۆلیسى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک، کە لە ناوچەکە دەگەڕان چالاکیان ئەنجامدا و پۆلیسیکیان سزادا.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە ڕۆژى ٢١ ى ئەم مانگەشدا لە گەڕەکی ساغلکی ئێلحیش تیمی وڵامدانەوەی شەهید سەکڤان رووباری یەپەسە ژن، لە دژی هاوکارێکی پۆلیسی دەوڵەتى داگیرکەرى تورک بە ناوی ‘رۆشان’ چالاکیان ئەنجامدا، کە سەرقاڵی کاری نائەخلاقی بووە و ئەو کەسەش سزادراوە.
لە کۆتایى ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە: هەردوو چالاکیەکە بە مەبەستى پشتگیری لە بەرخۆدانی گەریلا و هەروەها، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەم دواییانەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک بۆسەر وڵاتپارێزە مەدەنیەکان ئەنجامدراوە.
ئ.م