لە سنووری برادۆست شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی گەریلا و سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕوویدا.
ئەمڕۆ لە گوندی لێلکانی دەڤەری برادۆست، بۆ ماوەی کاتژمێرێک شەڕ و پیکدادان لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاتە ئاراوە.
دوای کۆتاییهاتنی شەڕەکە، سوپای داگیرکەر ناوچەکەی تۆپباران و بۆردوومان کرد.
هەپەگە هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەسەر ئەو شەڕە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان، گەریلا بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە، لەو ناوچەیە چالاکیی دژ بە سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجامداوە.
ش.ف