بە دروشمی “بە ڕۆحی شۆڕشی ئازادیی کوردستان، ئاهەنگی سەرکەوتن ساز دەکەین” ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە ئاهەنگێکی هونەری لە بناری قەندیل ساز دەکرێت.
ئاهەنگە لە کاتژمێر ١٢ی پاش نیوەڕۆ ساز دەکرێت و بە ئامادەکاریی چاند و هونەری باشوری کوردستان و بەشداریی هەمووان بەڕێوەدەجێت.

لە ئاهەنگەکەدا، کە بۆ پیرۆزکردنی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە ساز دەکرێت، هەریەک لە پەروەر جاف، فەریبورز کرماشانی، هۆزان بەربانگ، شنیار نەجیب، مستەفا مۆفەق، گروپی شەهدی سەرحەد، گروپی هەڵپەڕکێی داستینا قەندیل، گروپی میوزیکی شەهید ڤیان سۆران، گروپی دەفی کەوانە زێڕین بەشدار دەبن.
بڕیاریشە پەیکەری شەهید هەڵمەت’دیار غەریب’ لەناو گۆڕەپانی ئاهەنگەکەدا دابنرێت.
ی. ک