هەینی, 17 أبر 2020 – 19:47 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
دابەزینی نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی شاری دهۆک بۆ دابەزینی نرخی نەوتی خاو دەگەڕێتەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا.
ئەحمەد جمال، لەیەکێک لە بەنینخانەکانی شاری دهۆکەوە کە ناوی بەنزین خانەی مەتین ۲ بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: کۆمپانی کار بەهۆی دابەزین نرخی نەوت لە بازاری جیهانی بەنزین بەنەرخێکی کەمتر بە بەنزین خانەکانی دهۆک دەدادت، بۆیە بەنزین لە دهۆک نرخی هەرزان بووە، ئێمە وەک هاوکارییەک بۆ هاوڵاتیان و لەبەر ئەم بارودۆخە لیترێک بەنزینمان کردووە بە ٤۵٠ دینار.
ئەم دابەزینەی نرخی بەنزین لە شاری دهۆک نزمترین نرخە لە هەرێمی کوردستان، لە پارێزگاکانی دیکەش نرخی بەنزین دابەزیوە، بەڵام نەهاتووەتەوە خوار ٥٠٠ دینار.
د.ع