لە تل تەمر ٦٠ سەرباز و چەتەی داگیرکەر کوژران

لەبەردەوامی بەرخۆدانی شەڕڤانانی قەسەدە دژی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی، لە گوندی عالیەو ئەرباگین-ی سەربە تل تەمر لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ١٤ ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێندران، تێیدا ٦٠ سەربازو چەتەی داگیرکەر کوژران.


شەڕی قورس لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتە هاوپەیمانەکانی بەردەوامە، لە گوندی عالیەو ئەرباگین-ی سەربە تل تەمر شەڕی قورس لەنێوان شەڕڤانانی قەسەدەو سوپای داگیرکەر ڕوودەدات، ٦٠ سەربازو چەتە کوژراون و تانکێکیش تێکشکێندراوە.

 ٧پیکاب لەگەڵ ٧ زرێپۆش تێکشکێندراون، ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سەربازیش کەوتە دەستی شەڕڤانان.

هاوکات لەگەڵ تێکشکانی هێرشی داگیرکەران، بە هاوەن و تانک ناوچەکەیان بۆردوومان کردووە بۆئەوەی لاشەی سەربازو چەتەکانیان هەڵگرنەوە.

ب.ش