لە تەقینەوەکەی کەرکوکدا پۆلیسێک شەهیدبوو- نوێکراوەتەوە

لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی پۆلیسدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێک شەهیدبوو.


دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی پەنجا عەلی شاری کەرکوک لە نزیك مزگەوتی عەبدوڵا، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی پۆلیسی کەرکوکدا تەقیەوە و لەئاکامدا پۆلیسێك بە سەختی برینداربوو، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی ئازادی پۆلیسەکە گیانی لە دەستدا.

سەرچاوەیەکی نێو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوك بۆ ڕۆژنیوز، وتی: تەقینەوەکە لەڕێگەی بۆمبی چێندراوەوە بووە کە لە نزیك مۆلیدەیەکی ئەهلی لەسەر جوتسایدی پەنجاعەلی دانراوە و لە کاتی نزیکبوونەوەی کاروانێکی پۆلیسدا تەقیوەتەوە.

وتیشی: بەهۆی تەقینەوەکەوە پۆلیسێکیان دوای برینداربوونی شەهید بووە و ئۆتۆمبیلەکەش تێکشکاوە، دوای ڕووداوەکەش لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوە و ناوچەکە بە هێزە ئەمنیەکان گەمارۆ دراوە.

ک.س