لە تەقینەوەیەکدا دووئەندامى حەشدى شەعبى گیانیان لەدەستدا

بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێندراوە وە لە نزیک شارۆچکەى داقوق، دوو ئەندامى حەشدى شەعبى گیانیان لەدەستدا.


کاتژمێر ٩:٥٥ خولەکى ئەمشەو لەڕێگاى ئیمام زەین عابدین، لە شارۆچکەى داقوق-ى سەر بە پارێزگاى کەرکوک، بۆمێکى چێندراو بە ماتۆڕێکدا تەقیوەتەوە، کە دوو ئەندامى حەشدى شەعبى لەسەر بووە و گیانیان لەدەستداوە.

عەقید ئەفراسیاو کامیل، وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک، ڕایگەیاندووە، کە ئەو دوو ئەندامەى حەشدى شەعبی، ناویان، شاهین یونس و ئەحمەد ئەکبەر-ە، لەدواى تەقینەوەى بۆمبەکە پیایاندا گیانیان لەدەستداوە، تەرمەکانیشیان گواستراوەتەوە بۆ پزیشکى دادوەرى شارى کەرکوک.

د.ع