لە جه‌ژندا نزیکەی ١١٢ هه‌زار گه‌شتیار سەردانی هەولێریان کردووە

کۆی ئەو گەشتیارانەی لە ڕۆژانی جەژندا سەردانی شاری هەولێریان کردووە ١١١ هەزار و ٨٧٦ کەس بوون.


ئەمشەو کاتژمێر ٨:٠٠  هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ئاماری ڕووداوەکانی چوار رۆژی جەژن-ی خستەڕوو.

بەپێی ئامارەکە، لەو چقار ڕۆژەدا یەک حاڵەتی تەقەکردن هەبووە لە چێشتخانەیەک و لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستگیرکردن  بۆ تۆمەتباران دەرکراوە.

هەروەها، له‌ عه‌نكاوه‌ ته‌رمی پزیشكێك دۆزراوه‌ته‌وه‌ و به‌پێی ڕاپۆرتی پشكنینی پزیشكی دادی هه‌ولێر گیانلەدەستدانەکە‌ ئاسایی بووه‌.

هەر بەپێی ئەو ئامارە لە چوار ڕۆژی جەژندا ١١١ هەزار و ٨٧٦ گەشتیار لەڕێگای فڕۆکەخانە و بازگەکانەوە داخڵی شاری هەولێر بوون.

ش.ف