لە حەسەکە سێ تەقینەوە ڕوویاندا

لە نزیک مەیدانی مەشحەمە لە گەڕەکی سالحیەی شاری حەسەکە، دوو تەقینەوە و لە لە گەڕەکی کەلاسێ-ش تەقینەوەیەکی دیکە ڕوویدا.


کاتژمێر ٠٩:٤٥ خولەکی ئەمڕۆ، لە نزیک مەیدانی مەشحەمە لە گەڕەکی سالحیەی شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ماتۆڕرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە، بەدوای ئەویشدا لە هەمان شوێن تەقینەوەیەک ڕوویدا.

بەدوای ئەو تەقینەوانەدا لە گەڕەکی کەلاسێ-ش تەقینەوەیەکی دیکە ڕوویدا و ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ برینداربوو.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ خۆیان گەیاندووەتە شوێنی تەقینەوەکان و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە.

س.ح