لە خانەقین بۆمبێک تەقییەوە و جوتیارێک بووە قوربانی

لە گوندێکی سنوری شارۆچکەی خانەقین بۆمبێک تەقییەوە و جوتیارێک بووە قوربانی.


سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خانەقین بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو لە گوندی مەحمەد شیر بەگ لە خۆرئاوای شارۆچکەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە  بە جوتیارێکی تەمەن ٢١ساڵ بەناوی سیروان حوسێن تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە جوتیارەکە بریندار بووە.

ک.س