لە خانەقین دەستڕێژی گولە لە ژمارەیەک گەنج کرا

لە شارۆچکەی خانەقین، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو دەستڕێژی گولە-یان لە کۆمەڵێک گەنج کردوو بە هۆیەوە دوو گەنج بریندار بوون.


 کاتژمێر٨:٠٠ی ئەمشەو لە گەڕەکی تۆڵە فڕۆش-ی شارۆچکەی خانەقینی سەر بە پارێزگای دیالە، ژمارەیک چەکداری نەناسراو  دەستڕێژی گولە-یان لە ژمارەیەک گەنج کرد.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی خانەقین بە ڕۆژنیوزی وت : لە ئێستادا ئەو دوو گەنجەی برینداربوون لە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین چارەسەر دەکرێن لە ژوری نەشتەگەرین و پێدەچێت بەھۆی سەختی برینەکەیان بگوازرێنەوە بو نەخۆشخانەی گشتی شاری بەعقوبە-ی ناوەندی پارێزگای دیالە.

شایەنی باسە، ئەمە جاری دووەمە لە شارۆچکەی خانەقین پاش ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر حاڵەتی دەست ڕێژی گولە ھاوڵاتیان ئەنجامدەدرێت، ساڵی پار بەھەمان شێوە ژمارەیەک چەکدار دەستڕێژی گولەیان لەژمارەیەک ھاوڵاتی کرد و لە ئەنجامدا هەشت گەنج کوژران.

د.ع