لە خواکورک سەربازێکی سوپای تورک کوژرا

گەریلاکانی یەژاستار لە خواکورک دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا.


ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستار لە خواکورک ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گەریلاکانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیڕی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیا، ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە لە گردی شەهید شاهان لە ناوچەی خواکورک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییەکی بە قەناسیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا.

ک.س