بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە لە شارەدێی خەلیفان، خاڵێك خوشكەزایەكی خۆی كوشت.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارەدێی خەلیفانی سەر بە شارۆچکەی سۆران لە سنوری پارێزگای هەولێر، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە، كەسێك بە دەستڕێژیی گولـلە، كوژرا.
کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە لۆفەکانی سپیلکی سنوری شارەدێی خەلیفان، کەسێک کە خەڵکی خەلیفانە، کەسێکی تری کوشت کە خوشکەزایەتی.
كوژراوەكە، ناوی ئیسماعیل خدرە و دانیشتووی شارۆچکەی چۆمانە و هاوکات پێشمەرگەش بوە لە هێزی باڵەک و لە کاتی گەڕانەوەی لە هەولێر، لە نزیک خەلیفان لە لایەن خاڵییەوە دراوەتە بەر دهستڕێژی گولـلە و گیانی لهدهست داوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئەمشەو بكوژەكە لە شارۆچكەی سۆران، دهستگیر كراوە.
ئـ ت