بۆمبێكی چێندراو لە شارۆچکەی داقوق بە هێزێکی سوپای عێراقدا تەقییەوە و بەهۆیەوە دوو سەرباز برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە داقوق بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە چەمی ڕۆخانەی سنووری شارۆچکەی داقوق بۆمبێکی چێندراو لەکاتی هەوڵدان بۆ پووچەڵکردنەوەی بە تیمێکی سوپای عێراقدا تەقیوەتەوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد: بەهۆی تەقینەوەکەوە دوو سەربازی تیمی ئەندازەیی فەوجی دووی لیوای ٤٥ی فیرقەی ٨ی سوپای عێراق برینداربوون، کە برینی یەکێکیان سەختە و لە ئێستاشدا لە نەخۆشخانەی داقوق لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.
ب.ل