لە دهۆک گەنجێکی تەمەن ١٤ ساڵ لە ناو ئاودا خنکا

گەنجێکی تەمەن ١٤ ساڵی دانیشتووی دهۆک لە ناو یەکێک لە ئاوەکانی سنوری شارەکەیدا خنکا.


کاتژمێر ٦:١٥ خولەکی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن ١٤ ساڵی دانیشتووی دهۆک لە ناو یەکێک لە ئاوەکانی سنوری شارەکەیدا خنکا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی پۆلیسی دهۆک، گەنجەکە بە مەبەستی مەلەوانی لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا چوونەتە سەر ئاوی دهۆک، بەڵام ئەو گەنجە تەمەن ١٤ ساڵە خنکاوە و دواتر تیمەکانی ڕزگارکردن چونەتە شوێنی ڕوداوەکە و تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادیان کردووە، پاشان لە بنکەی پۆلیسی زاویتە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

ک.س