چالاکی دانیشتن لە 1ی کانوونی دووەم لە دژی گەمارۆدان و تەلبەنکردنی کامپی مەخمور لە ڕۆژی دووەمدا بە شێوەیەکی فراوان بەردەوامە.
لە 27ی کانوونی یەکەمی 2021 هێزە عێراقییەکان لەناکاو هەوڵیان دا بچنە ناو کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) و بە تەلبەند گەمارۆی کامپەکە بدەن.
هەر ئەوکاتە دانیشتوانی کامپەکە بەرەو بازگەی هێزە ئەمنیەکان بەڕێکەوتن و ناڕەزایی خۆیان دەربڕی دوای خۆپیشاندان و کۆبوونەوەکان هێزەکانی عێراق کشانەوە، بەڵام هەڕەشەی تەلبەندکردنی کەمپەکە بەردەوامە.
لە ١ی کانوونی دووەم چادرێک بۆ مانگرتن لە نزیک شوێنی کامپەکە لە دژی تەلبەندەکە کرایەوە چالاکی دانیشتن و مانگرتن ئەمڕۆ لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە و خەڵکی کامپەکە بەردەوام سەردان دەکەن.
ها-غ