لە دژی قەندیل هێرشی ئاسمانیی بەردەوامە

فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك لە هێرشەكانیان بۆ سەر هەرێمەكانی قەندیل بەردەوامن و شوێن و ڕەز و باخی هاوڵاتیان دەكەنە ئامانج.



ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل ـ هەپەگە ئەمڕۆ ڕایگەیاند، كە دوێنێ‌ شەو فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك گوندەكانی گڤارا، كورتەك، بۆلێ‌، ناوچەكانی گردی هیوا و هەرێمەكانی گوندی سلێ‌ لە سنوری قەندیل-یان بۆردوومان كرد.

هەپەگە ڕایگەیاندوە، كە لە هێرشەكاندا باخ و ڕەز و گوندەكانی هاوڵاتیان كراونەتە ئامانج و زیانی مادی بە ناوچەكە گەیشتووە.


ك.ك