لە دژی هێرش بۆسەر ڕۆژئاوا، لە سلێمانی خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

لە دژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی خۆپیشاندانێک بەڕێوەدەبەن.


ئەمشەو هاوڵاتیانی شاری سلێمانی، لە دژی هێرشی لەشکرکێشی و بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەڕژێنە سەر شەقامەکان و ئەو هێرشە ئیدانە دەکەن.

بڕیارە خۆپێشاندانەکە کاتژمێر ٠٨:٠٠ی ئەمشەو لە شەقامی سەهۆڵەکە''سالم'' بەڕێوەبچێت.

ب.ش