لە دیالە ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدرا

بەمەبەستی لە ناوبردنی مۆڵگە و حەشارگەكانی داعش لە ناوچەكانی باشوری خانەقین ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی ئەنجامدرا.


ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجامدرا لە ناوچەكانی باشوری خانەقین لە حەوزی سەعدیە و ناوچەی ئیمام وەیس، بە بەشداری حەشدی شەعبی و دژە تیرۆری عێراقی و سوپای عێراقی.

سەرچاوەیەك لە حەشدی شەعبی بە ڕۆژنیوزی وت:"بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەكانی ئیمام وەیس و حەوزی سەعدیە لە نزیك دەریاچەی حەمرین ئۆپەراسیۆنەكە ئەنجامدرا و تێیدا ژمارەیەك مۆڵگە و حەشارگەی  داعش ڕوخێندرا و دەستگیرا  بەسەر كۆمەڵێك چەك و تەقەمەنی تیرۆرستانی داعشدا".

وتیشی: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەكە چەند بۆمبێكی چێندراو پوچەڵكرانەوە و دوو بۆمبی تر تەقینەوە كە بوونە هۆی كوژرانی دوو چەكداری حەشدی شەعبی و برینداربووونی ژمارەیەكی تر.

د.ح